چاویارنیوز _ ڤیتینیا، یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمان، پێش یارییەکەی یانەکەی بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا لە جامی سوپەری ئەوروپا، باسی لە یارییەکە و ڕکابەریی بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی کرد.
ڤیتینیا سەبارەت بە یارییەکەی بەرامبەر ئەستۆن ڤیلا ڕایگەیاندووە، یارییەکەی پێشووی نێوان هەردوو یانەکەی لە چامپیۆنزلیگ بەباشی لەبیرە و جەختیشیکردووەتەوە، یارییەکی زۆر قورس چاوەڕێی یانەی پاریس سانجێرمان دەکات.
ناوبراو گوتیشی: بەڵێ یارییەکەمان لەبیرە بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا، یارییەکە زۆر قورس بوو، بەتایبەتی لە نیوەی دووەمدا، ئەوان هەمان ڕاهێنەریان هەیە و بەو هۆیەوە هەمان بیرۆکە و سیستم پەیڕەو دەکەن.
یاریزانە ناوەندەکەی پاریس سانجێرمان هەروەها تیشکی خستە سەر گرنگی جامی سوپەری ئەوروپا و ڕایگەیاند، ڕکابەرییەکی لەو شێوەیە ڕەنگە تەنها جارێک یان دووجار لە ژیانی یاریزانێکدا ڕووبدات. ڤیتینها جەختی لەوە کردەوە کە تیپەکەی هەموو هەوڵێک دەدات بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکە.
لە بەشێکی دیکەی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا پرسیار لە ڤیتینیا کرا سەبارەت بە کاندیدە سەرەکییەکانی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی ٢٠٢٦. ئەو پێی وایە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو وەرزە نایابەی پاریس سانجێرمان، سروشتییە یەکێک لە یاریزانەکانی ئەو یانەیە، خەڵاتەکە بەدەستبهێنێت.
ڤیتینیا وتی: زۆر یاریزانی نایاب هەن کە دەتوانن خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی ببەنەوە، بۆ من سروشتییە یاریزانێکی پاریس سانجێرمان ببێتە براوەی ئەو خەڵاتە.
No Comment! Be the first one.