چاویارنیوز _ دوو یاریزانی ئێرانی ئاهەنگی بردنەوەی یەکەمین پاڵەوانێتی خۆیان لە تۆپی بالەی یانەکانی بەڕازیلدا دەگێڕن.
“پووریا یەلی”، و “سۆهەیل کەمالئابادی”، دوو یاریزانی بەهێزی ئێرانی، لە یەکەم وەرزی خۆیاندا لە تۆپی بالەی یانەکانی بەڕازیلدا کارێکی نایابیان پێشکەش کرد، ئەو دوو یاریزانە کە درێسی یانەی مانیا ئیتاکوایان لەبەردا بوو، توانیان جامی پاڵەوانێتی خولی باشووری ڕۆژهەڵاتی سوپەرلیگ C بەرزبکەنەوە.
مانیا ئیتاکوا کە لە ڕیزەکانی خوارەوەی تۆپی بالەی یانەکانی بەڕازیلی یاری دەکات، لە یاری کۆتاییدا بەرامبەر ساو کایتانۆ یاریگای گرتە دەست و بە ئەنجامی ٣-١ نازناوی پاڵەوانێتیەکەی بەدەستهێنا؛ پاڵەوانێتییەک کە دوو یاریزانی ئێرانیش ڕۆڵیان هەبوو لە بەدەستهێنانی سەرکەوتنەکەدا.
ئێستا، ئەرکێکی گەورەتر بۆ مانیا ئیتاکوا دەستی پێکردووە؛ تیپێک کە پشت بە دوو یاریزانی ئێرانی دەبەستێت، خەونی سەرکەوتن بۆ خولی نایابی بەڕازیل دەبینێت و هیوادارە وەرزی داهاتوو هەنگاوێکی دیکە لە پێکهاتەی بالەی وڵاتەکەدا بەرەو پێش بچێت.
دوو وەرزشوانی ئێرانی جامی بالەی بەڕازیل بەدەست دەهێنن
"پووریا یەلی"، و "سۆهەیل کەمالئابادی"، دوو یاریزانی بەهێزی ئێرانی، لە یەکەم وەرزی خۆیاندا لە تۆپی بالەی یانەکانی بەڕازیلدا کارێکی نایابیان پێشکەش کرد
No Comment! Be the first one.