چاویارنیوز _ تۆتنهام لەگەڵ مان سیتی گەیشتە ڕێککەوتنێکی سەرەتایی بۆ گواستنەوەی عومەر مەرمووش، هێرشبەری میسری لە یانەی مانچستەر سیتی؛ بەڵام گواستنەوەکە یەکلایی نەبووەتەوە و لە ئێستادا مان سیتی بەنیازی ئەوە نییە مۆڵەتی ئازادکردنی یاریزانەکە دەربکات.
دانوستانەکانی نێوان هەردوو یانەکە گەیشتووەتە قۆناغی ئەرێنی و ڕێککەوتنێکی سەرەتایی بۆ گواستنەوەی مەرمووش بۆ تۆتنهام کراوە. یانەی مانچستەر سیتی بەنیازە پێش ئەوەی بڕیاری کۆتایی بدات، بارودۆخی پێکهاتەکەی هەڵسەنگێنێت و دواتر بڕیار لەسەر داهاتووی هێرشبەرە میسرییەکە بدات.
بەرپرسانی یانەی مانچستەر سیتی دەیانەوێت سەرەتا پێداچوونەوە بە پێکهاتەکەدا بکەن دوای یەکەم یاری تیپەکە لە خولی نایابی ئینگلیزی. هەر لەبەر ئەم هۆکارە دەبێت تۆتنهام چاوەڕێی بڕیاری کۆتایی مان سیتی بکات بۆ ئەوەی ئەم گواستنەوەیە کۆتایی پێبهێنێت.
تۆتنهام ئارەزووی گواستنەوەی عومەر مارمووش دەکات کە بژاردەیەکی سەرەکی هێرشبەرییە بۆ مانچستەر سیتی و هیوادارە ئەو ڕێککەوتنە سەرەتاییە بە ئەنجام بگات بۆ ئەوەی کۆتایی بە گواستنەوەی عومەر مارمووش بهێنێت. بڕیاری کۆتایی بەتەواوی بەندە بە دۆخی پێکهاتەی مانچستەر سیتی دوای دەستپێکردنی وەرز.
ئەگەر ستافی ڕاهێنەرایەتی یانەی مانچستەر سیتی دوای یاریی یەکەمی خولەکە بڕیار بدەن کە پێویستیان بە مارمووش هەیە بۆ بەردەوامبوون لە وەرزەکە، ئەوا دەکرێت ئەو گواستنەوەیە ڕابگیرێت. بە پێچەوانەوە ئەگەر ناوەکەی وەک زیادە بێت، ئەوا تۆتنهام دەرفەتێکی باشی دەبێت بۆ تەواوکردنی دانوستانەکان.
No Comment! Be the first one.