چاویارنیوز _ میلان بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵ دیێگۆ مۆرێرا، یاریزانی باڵی بەلجیکی تەمەن 22 ساڵ و یاریزانی یانەی ستراسبۆرگ ڕاگەیاند.
مۆرێرا بە واژۆکردنی گرێبەستی پێنج ساڵەی ڕۆسۆنێری تا هاوینی 2031 پەیوەندی بە یانەکەوە کردووە و بڕیارە بە درێسی ژمارە 22 بۆ تیپە نوێیەکەی یاری بکات. ڕاپۆرتی جیاواز لەسەر وردەکاری دارایی گواستنەوەکە بڵاوبووەتەوە. فابریزیۆ ڕۆمانۆ گرێبەستەکەی بە بڕی ٥٠ ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ ١٦ ملیۆن یۆرۆ وەک پاداشت ڕاگەیاند، فلۆریان پلێتنبێرگیش بڕی دیاریکراوی ٥٤ ملیۆن یۆرۆ و ١١ ملیۆن یۆرۆی وەک پاداشت ڕاگەیاند. هەروەها کۆمپانیای ترانسفێرمارکت گواستنەوەی ٤٥ ملیۆن یۆرۆی لەگەڵ ٢٠ ملیۆن یۆرۆ وەک پاداشت تۆمارکردووە. بە گشتی بەهای کۆتایی ئەم گرێبەستە دەتوانێت بگاتە نزیکەی ٦٥-٦٦ ملیۆن یۆرۆ بە چالاککردنی بڕگەکانی بۆنوس.
بەم گواستنەوەیە مۆرێرا دەبێتە گرانترین گرێبەست لە مێژووی ستراسبۆرگدا، هەروەها یانە فەرەنسییەکە ڕێژەیەکی لە هەر فرۆشتنێکی داهاتوو وەردەگرێت. مۆرێرا کە دەتوانێت وەک یاریزانی باڵ و بەرگریکاری باڵ یاری بکات، ئێستا بە گواستنەوەی بۆ میلان دەست بە تەحەددایەکی نوێ دەکات لە تۆپی پێی ئیتاڵیا.
No Comment! Be the first one.