چاویارنیوز _ مانجێستەر یونایتد لە هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ رازیکردنی برێنتفۆرد تا دەستبەرداریی براین ئێمبویمۆی هێرشبەری بێت بەرەو ئۆڵدترافۆرد.
مان یونایتد بۆ وەرزی داهاتوو پلانێکی تۆکمەی هەیە و دەیەوێ وەرزی رابرردوو تەنها بۆ لەبیرکردن بێت کاتێک بە سفڕ نازناوەوە و بە خراپترین پلەی ریزبەندیی لە پرێمەرلیگ کۆتاییان پێهێنا کە لە پلەی 16 گیرسانەوە. بۆیە چاوی لە نوێکردنەوەی هێڵەکانێتی بەتایبەت هێڵی پێشەوە، بۆ ئەو مەبەستەش لە چەند رۆژی رابردوودا ماتیوس کونیای لە وۆڵڤرهامتن گواستەوە.
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە دەیڤد ئۆرنشتاین، مان یو بڕی 45 ملیۆن پاوەند و 10 ملیۆنی دیکەی گۆڕانکارییەکانی پێشکەشی برێنتفۆرد کردووە بۆ بەدەستهێنانی واژۆی ئێمبوێمۆی کامێرۆنی، بەڵام لایەنی بەرامبەر داواکاریی زیاتری هەیە.
وەک لە درێژەی زانیارییەکانی ئۆرنشتایندا هاتووە کە هاوکات فابریزۆ رۆمانۆش بڵاویکردووەتەوە، برێنتفۆرد داوا دەکات ئەو بڕە پارەیەی بۆ گۆڵکارەکەیان پێشکەشیان دەکرێت لەلاین مانچێستەر یونایتدەوە دەبێت نزیکی هەمان بڕ بێت (70 ملیۆن پاوەند) کە کونیای بەڕازیلییان پێگواستەوە.
بریانی تەمەن 25 ساڵ ئاستێکی نموونەیی لە پرێمەرلیگ پێشکەشکرد و وەک گۆڵکارێکی لێهاتوو خۆی ناساند کاتێک توانی 20 گۆڵ و 8 ئەسێست بکات. لە پێشەنگی سەرجەم یاریزانەکانی خولەکە بوو لە رەخساندنی زۆرترین هەلی گۆڵ تۆمارکردن بۆ هاوتیمەکانی کە 9.26 خاڵی وەرگرتبوو.
No Comment! Be the first one.