چاویارنیوز _ عومەر شێخموس سیاسی ناسراوی کورد و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێیوایە، گۆڕانکارییە گەورەکانی ناوچەکەدا نیشانەی ئەوەیە شتێک لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەکوڵێت، بۆیە وڵاتانی ناوچەکە، لەوانەش ئێران لەڕێگەی قالیباف، تورکیا لەڕێگەی ئەردۆغان، و سعودیە لەڕێگەی محەمەد بن سەلمانەوە، پشتیوانیی خۆیان بۆ دروستبوونی دەوڵەتی کوردستان دەربڕیوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە سەرسام نابێت ئەگەر لە داهاتوویەکی نزیکدا وڵاتانی وەک سوریا، عێراق و ئیسرائیلیش هەمان هەڵوێست بگرنە بەر.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، رەخنەی ئاراستەی دۆخی سیاسیی ناوخۆی هەرێم گرت و گوتی: “تاکە لایەنێک کە خەمی ئەم مەسەلەیەیان نییە، هێزە سیاسییە کوردییەکانن، کە زۆر سەرقاڵی شەڕی بچووک و سادەی ناوخۆیین.”
لە کۆتاییدا بانگەوازێکی ئاراستەی سەرکردایەتیی سیاسیی کورد کرد و وتی: “تکایە، لە خەو هەڵسن، سەیری دەوروبەرتان بکەن و ماڵەکەتان بە ڕێکوپێکی دابنێن.”
No Comment! Be the first one.