چاویارنیوز _ میدیاکان بڵاویانکردەوە، ئەوەی هەولێر لێی دەترسا، روویدا؛ عێراق، تورکیا و سوریا لە کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵیدا لە ئەنقەرە، نەخشەی قۆناغێکی نوێیان کێشا کە تێیدا دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل و پێگەی ئابووریی هەرێمی کوردستان دەخرێنە پەراوێزەوە.
بەپێی زانیارییەکان، نوێنەری هەر سێ وڵات کۆبونەتەوە، تەوەری سەرەکیش بازرگانی ڕاستەوخۆی نێوانیانە، لە دەرەنجام ڕێککەوتوون لەسەر کاراکردنی دەروازەی “فیشخابوور-ئۆڤاکۆ”. ئەمە تەنیا کردنەوەی دەروازەیەکی نوێ نییە، بەڵکو بڕینی شاڕێی ئابووریی زۆنی زەردە. پڕۆژەی ئۆڤاکۆ خەونە کۆنەکەی تورکیایە بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ و بەبێ منەتی هەرێم، کاڵاکانی بگەیەنێتە بەغدا و کەنداو.
دەروازەی ئیبراهیم خەلیل لەبەردەم لەناوچووندایە
میدیاکانی هەرێم باس لەوە دەکەن، هەر سێ دەوڵەتی تورکیا و سوریا و عێراق، بەشێوەیەکی کرداری هەموو جوڵەیەکی ئابوورییان لە دەروازەی "ئیبراهیم خەلیل" کۆتایی پێهێناوە و دەروازەکە کۆتاییهاتووە
No Comment! Be the first one.