چاویارنیوز _ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دوای کۆبوونەوەی کابینەی حکومەتەکەی وتی: وڵاتەکەی دەستەوەستان نابێت بەرانبەر ئەو هەنگاوە دوژمنکارانەی، کە ئامانجیان گەمارۆدانی تورکیایە، رێگە نادەن هیچ لایەنێک رێگرییان لێ بکات لە بەردەوامبوون وەک وڵاتێکی سەربەخۆ و گەشەسەندوو.
ئاماژەی بەوەش کرد، باجی ئەو جەنگەی بە پیلانەکانی ئیسرائیل دەستی پێکردووە تەنها بەرۆکی ئێران و وڵاتانی کەنداو ناگرێتەوە، بەڵکو هەمووان باجی دەدەن.
سەرۆکی تورکیا، ئیسرائیلی تۆمەتبار کرد بەوەی بە درۆ و کارە تێکدەرەکانی، بووەتە هۆی شکستپێهێنانی “رێککەوتنی ئیسلام ئاباد” کە ناوچەکە زۆر پێویستی پێی بوو، تا ئەو عەقڵییەتە توندڕەوەی ئیسرائیل بەردەوام بێت، قەیرانەکانی ناوچەکە هێور نابنەوە.
No Comment! Be the first one.