چاویارنیوز _ لە یارییەکی چارەنووسسازدا لە هەفتەی شەشەمی خولی پڕۆفشناڵی سعودیە، ئەلنەسر توانی بە ئەنجامی 2-1 لە ئەبها بباتەوە.
ئەلنەسر توانی بە گۆڵەکانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و عەبدوڵڵا ئەلحەمدان لە تیپی ئەبها بباتەوە. لە نیوەی یەکەم و لە خولەکی 22دا، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ توانی بە پاسێکی ئەنجێلۆ گابرێل گۆڵی یەکەمی یارییەکە تۆمار بکات، بەجۆرێک کە نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی 1-0 لە بەرژەوەندی یانەی نەسر کۆتایی هات.
لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا، دوای 13 خولەک لە دەستپێکی، عەبدوڵڵا ئەلحەمدان توانی گۆڵی دووەمی ئەلنەسر تۆمار بکات. لە خولەکی 75دا نەبیل فەکیر توانی تاکە گۆڵەکەی ئەبها تۆمار بکات.
ئەلنەسر لەم یارییەدا سێ خاڵی بەدەستهێنا و بە کۆکردنەوەی 15 خاڵ لە 6 یاریدا پلەی دووەمی ڕیزبەندی خولی پڕۆفشناڵی سعودی بەدەستهێنا. ئابها لەم یارییەدا دۆڕا و بە 1 خاڵ لە 6 یاریدا دابەزی بۆ پلەی 18ی ڕیزبەندی.
No Comment! Be the first one.