چاویارنیوز _ خواجه محه‌مه‌د ئاسف وه‌زیری به‌رگریی پاكستان لەلێدوانێکدا بۆ كه‌ناڵی (جیۆ) رایگەیاندووە، هێرشی حوسییه‌كان بۆ سه‌ر سعودیه، ره‌نگه ببێته هۆی كاراكردنی رێككه‌وتنی به‌رگریی هاوبه‌شی نێوان سعودیە و تورکیا و پاکستان، کە به‌پێی رێككه‌وتنی سێقۆڵی نێوان (پاكستان+ سعودیه+ توركیا) هێرش بۆسه‌ر هه‌ر یەکێک لەو سێ وڵاتە، به هێرش بۆ سه‌ر هه‌موویان دادەنرێت.
لەلایەکیتریشەوە وەزیری بەرگریی پاکستان رایگەیاندووە، هه‌وڵه‌كانی ئیسلام ئاباد بۆ نێوه‌ندگیریی له‌نێوان تاران و واشنتۆن، کۆتایی نەهاتووە و تائێستا به‌رده‌وامه.
وتیشی، ئیسلام ئاباد هه‌وڵی ره‌خساندنی ژینگه‌یه‌ك ده‌دات كه یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له ناوچه‌كه.
No Comment! Be the first one.