چاویارنیوز _ دوای ئەوەی تەرمی (محەممەد سەعدەدین هادی) کە مامۆستای زانکۆی هەڵەبجە و خوێندکاری دکتۆرا بووە لە زانکۆی ئۆشن لە چین، لە رووبارێکی شاری چینگداوی سەر بە هەرێمی شاندۆنگ لە وڵاتی چین دۆزرایەوە، باڵیۆزخانەی عێراق لە پەکین رایگەیاندووە، پۆلیسی چین لە راپۆرتی سەرەتاییدا هۆکاری گیانلەدەستدانەکەی بۆ “خنکان“ گەڕاندووەتەوە، بەڵام بۆ دڵنیابوونەوە چاوەڕێی راپۆرتی کۆتایی پزیشکی دادی دەکەن.
هەر لەو بارەیەوە، تیمی باڵیۆزخانەی عێراق لە هاوئاهەنگیدایە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی چین بۆ بەدواداچوونی وردی لێکۆڵینەوەکان و تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان بە مەبەستی هێنانەوەی تەرمەکەی بۆ هەرێمی کوردستان.
مامۆستایەکی زانکۆی هەڵەبجە لەچین گیانیلەدەستدا
دوای ئەوەی خوێندکارێکی دکتۆرا کە خەڵکی هەڵەبجەیە لەچین گیانیلەدەستدا، روونکردنەوە لەسەر ئەو بابەتە دەدرێت
No Comment! Be the first one.