چاویارنیوز _ هێرشبەری پێشووی یانەی ڕیال مەدرید پێی وایە پێویستە یامال خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بەدەست بهێنێت!
ئەلڤارۆ مۆراتا پێی وایە یاریزانی بەرشەلۆنە شایەنی ئەوەیە خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بباتەوە! لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کۆپ باسی لە باشترین هەڵبژاردەکانی کرد بۆ بردنەوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر و هۆکارەکانی هەڵبژاردنی لامین یامالی وەک براوەی خەڵاتەکە ئاشکرا کرد.
مۆراتا وتی: سێ هەڵبژاردەی سەرەکی من بۆ بردنەوەی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی لامین یامال و ڕۆدری و یواکیم کوارتزێلیایە، زۆر دڵخۆش دەبم ئەگەر لامین خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بباتەوە، چونکە ڕۆدری پێشتر خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بەدەستهێناوە، هەروەها حەز دەکەم ڕۆژێک دانی ئۆلمۆ یان پێدری خەڵاتەکە ببەنەوە.
No Comment! Be the first one.