چاویارنیوز _ هەڵبژاردەی تۆپی باسکەی ئێران بە سەرکەوتن بەسەر بەحرەیندا لە قۆناغی چارەکی کۆتایی یارییەکانی ئاسیای ناگۆیا بۆ کۆڕی چوار تیپی کۆتایی کێبڕکێکە سەرکەوت.
هەڵبژاردەی تۆپی باسکەی ئێران کاتژمێر 7:30 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە قۆناغی چارەکی کۆتایی یارییەکانی ئاسیای ناگۆیا 2026 بەرامبەر بەحرەین یاریگای گرتە دەست و لە یارییەکی نزیکدا بە ئەنجامی 79-74 سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
هەڵبژاردەی ئێران بە بردنەوە لە ئوردن و چین تایپە و دۆڕان بە قەتەر لە قۆناغی سەرەتاییدا وەک هەڵبژاردەی یەکەمی کۆمەڵەکەی سەرکەوتبوو بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی و بەم سەرکەوتنەش گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی.
چوار یاریی چارەکی کۆتایی ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی ئەیلول بەڕێوەدەچێت و قۆناغی پێش کۆتایی ڕۆژی هەینی 18ی ئەیلول بەڕێوەدەچێت.
No Comment! Be the first one.