چویارنیوز – شنیار ئەنوەر ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستا رایگەیاند:پارتی بەردەوام لەگەڵ بەغداد خەریکە قەیران دروستکردنە، مەلەفی نەوتی ئاڵۆزتر کردووە، قەرزێکی زۆری هێناوەتە سەر کوردستان.
وتیشی: ئەو سەرنەویکردنەی پارتی بۆ تورکیای دەکات، کە تورکیاش لەبری مووچە، درۆن مان بۆ دەنێرێت، هیچ سازش لەگەل بەغداد ناکات، بەس خەریکی زمانی هەڕەشەیە. ئەمە رون و ئاشکرایە پارتی بێ دوژمنی وەهمی ناژێت.
باس لەوەشدەکات: پارتی خۆشی دەبینێت لە برسیکردنی خەڵکی کوردستان.
ئاماژە بەوەش دەکات: بۆیە بریاری مێژووی و حەکیمانە بۆ پارتی ئەوەیە کە ئەو حزبە بەشێوەیەکی کاتی لە پرۆسەی سیاسی کوردستان و عێراق بکشێتەوە، تا خەڵکی کوردستان ئاهێکی ئیستراحەت بنۆشن.
شنیار ئەنوەر:
پارتی هۆکاری برسیکردنی خەڵکی کوردستانە نەک بەغداد
بریاری مێژووی و حەکیمانە بۆ پارتی ئەوەیە کە ئەو حزبە بەشێوەیەکی کاتی لە پرۆسەی سیاسی کوردستان و عێراق بکشێتەوە.

No Comment! Be the first one.