چاویارنیوز _ کاروان گەزنەیی وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پابەندین بەو رێککەوتنەی لەگەڵ نەوەی نوێ هەمانە، سەرۆکی یەکێتی لەگەڵ یار و نەیاردا راستگۆیە، ئەگەر رێککەوتنی سیاسی لەگەڵ هەرکەس بکەین بە ئاشکرا رایدەگەیەنین، بەڵام هیچ رێككەوتنێك بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت نەكراوە
وتیشی، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆکەکەی بە تەواوەتی راستگۆن لەگەڵ یار و نەیار و هەمیشە دەمانەوێت لەسەر مێزی گفتوگۆ کێشەکان چارەسەربکەین.
باسی لەوەشکرد، یەکێتی سوورە لەسەر ئەو بەڵێنانەی لە کاتی هەڵبژاردندا بە خەڵکی هەرێمی کوردستانی داوە، چونکە ئامانجی یەکێتی خزمەتکردنی تەواوی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانە بەبێ جیاوازی.
وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، یەكێتی خوازیاری پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستانە لەسەر بنەمای هاوسەنگی و بەشداریكردنی تەواوی لایەنەكان، هاوكات جەختیكردەوە كە هیچ مەترسییەك لەسەر هاوپەیمانێتییەكەمان لەگەڵ جوڵانەوەی نەوەی نوێ نییە و پەیوەندییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكانیشمان بۆ خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان بەكاردەهێنن.
No Comment! Be the first one.