چاویارنیوز _ بەرشەلۆنە و ڕیال مەدرید هەمیشە پەیوەندییەکی نزیکیان هەبووە لەگەڵ بەناوبانگترین خەڵاتی تاکەکەسی لە تۆپی پێی جیهاندا لە مێژووی تۆپی پێدا، ئێستاش هەردوو یانەکە بە کۆی گشتی 12 نازناوی تۆپی پێ لە پێگەیەکی یەکساندان.
ئەم ئامارە دەریدەخات ئەو ئەستێرانەی کە درێسی ئەم دوو یانەیەیان لە کاتی جیاوازدا لەبەر کردووە، بەشدارییەکی بەرچاویان لە مێژووی ئەم خەڵاتەدا کردووە. لە لایەنی بەرشەلۆنەوە لیۆنێل مێسی زۆرترین پشکی لەم ئامارەدا هەیە کە 6 تۆپی ئاڵتونی بەدەستهێناوە. دوای ئەو یۆهان کرۆیف بە 2 جار بردنەوەی بالۆن دۆر لە پلەی دووەمدایە، هەروەها ڕۆناڵدینۆ و هریستۆ ستۆیچکۆڤ و لویس سوارێز و ڕیڤاڵدۆش هەریەکەیان جارێک ئەم خەڵاتەیان بەدەستهێناوە. کۆی ئەو نازناوانەی بەرشەلۆنە گەیشتە 12 نازناو.
لە لایەکی تریشەوە ڕیاڵ مەدرید کۆمەڵێک لە ناوە گەورەکانی مێژووی تۆپی پێ لە لیستی براوەی تۆپی ئاڵتونیدا هەیە. کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە 4 نازناو لە پێشەنگی لیستی یاریزانانی ڕیالەوەیە. هەروەها ئەلفرێدۆ دی ستیفانۆ 2 جار خەڵاتەکەی بەدەستهێناوە، هەریەکە لە کەریم بنزیما، فابیۆ کاناڤارۆ، ڕۆناڵدۆ نازاریۆ، لویس فیگۆ، ڕیمۆند کۆپا و لۆکا مۆدریچ لە ماوەی یاریکردنیان لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید یەک جار تۆپی زێڕینیان بەدەستهێناوە.
بەم شێوەیە هەردوو تیپەکە لەم بەراوردکردنەدا گەیشتوونەتە ژمارە 12 و تەنها نازناوێکی دیکە بەسە بۆ ئەوەی یەکێکیان بگاتە ژمارە 13، ئەمەش سەرنجی نەوەی نوێی ئەستێرەکانی ڕاکێشاوە کە دەتوانن لە ساڵانی داهاتوودا ناوی خۆیان بۆ ئەم لیستە زیاد بکەن.
لە نێوانیاندا لامین یامال و کیلیان ئمباپێ دوو ناون کە لەم باسەدا زیاتر لە چاو ئەوانی دیکە سەرنجی خەڵکیان ڕاکێشاوە. یامال، ئەستێرەی لاوی یانەی بەرشەلۆنە، سەرەڕای تەمەنی گەنجی لەم چەند ساڵەی دواییدا، بووەتە یەکێک لە کەسایەتییە گرنگەکانی تۆپی پێی ئەوروپا و بوونی بەردەوامی لە ئاستی باڵای تۆپی پێدا وایکردووە ناوەکەی ببێتە تەوەری گفتوگۆ سەبارەت بە داهاتووی خەڵاتی باڵۆن دۆر.
کیلیان ئمباپێ کە لە ساڵانی پێشوودا لە کاندیدە سەرەکییەکانی خەڵاتی باڵۆن دۆر بووە و تا ئێستاش یەکێکە لەو یاریزانانەی کە دەتوانێت ڕکابەری لەسەر ئەم خەڵاتە بکات ئەگەر ئاستێکی سەرکەوتووی تاکەکەسی و تیمی تۆمار بکات.
No Comment! Be the first one.