چاویارنیوز _ عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە دۆخى عێراق و کشانەوەى هێزە بیانییەکان، لەلێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی دەڵێت: رۆژی ٣٠ـی ئەیلول لەگەڵ تەواوبوونی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، سەرەتا مۆڵەتێکی ٩٠ ڕۆژە دیاری دەکرێت کە تێیدا گرووپەکان هێرش ناکەن و لە بەرامبەریشدا ئەمریکا بۆردوومانیان.
سەبارەت بە داواکارییەکان بۆ کشانەوەی سوپای دەوڵەتى تورک لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان عەلی زەیدی ئاشکرای کرد، لە گفتوگۆدایە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئەنقەرە بۆ رێککەوتن لەسەر کشانەوەی هێزەکانیان لە خاکی عێراق.
عێراق و تورکیا لە گفتوگۆدان بۆ کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان
سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، ئێستا لە گفتوگۆدان لەگەڵ تورکیا بۆ رێککەوتن لەسەر کشانەوەی هێزەکانیان لە خاکی عێراق.
No Comment! Be the first one.