بینینی سەگ لە خەودا یەکێکە لەو خەونانەی کە لێکدانەوە و مانای جۆراوجۆری هەیە. لە لێکدانەوەی خەوندا سەگ هەندێک جار ئاماژەیە بۆ دڵسۆزی و دۆستایەتی و پشتیوانی و هەندێک جاریش هێمای دوژمنایەتی و خیانەت یان کەسێکی بێزارکەرە. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش بۆ ئەوەی بە دروستی خەونەکە لێکبدرێتەوە، پێویستە گرنگی بە هەڵسوکەوتی سەگەکە بدرێت و ئەوەی لە خەونەکەدا چی ڕوویداوە.
لە هەندێک خەوندا بوونی سەگ نیشانەیەکی باشە و ئاماژەیە بۆ هاوڕێیەتی، دۆستی یان پشتیوانی. بەڵام لەو خەونانەدا کە سەگەکە تووڕەیە، کێوییە یان هێرش دەکات لێکدانەوەکە تەواو جیاواز دەبێت.
ئایا بینینی سەگ لە خەودا نیشانەی باشە یان خراپ؟
بینینی سەگ لە خەودا نابێ هەمیشە بە باش یان هەمیشە بە خراپ هەژمار بکرێت. لە لێکدانەوەی خەوندا، هەڵسوکەوتی سەگەکە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئایا لێکدانەوەکە باشە یان خراپ.
ئەگەر سەگەکە ئارام بێت، هەڵسووکەوتی دۆستانە بێت، یان لە خەونەکەتدا هەستێکی باشت بوو سەبارەت پێ، ئەوا لێکدانەوەکە زیاتر پەیوەندی بە هاوڕێیەتی و دڵسۆزی و پشتیوانی و بوونی کەسێکی متمانەپێکراوەوە دەبێت. هەمان لێکدانەوەش بۆ بینینی سەگێکی ماڵی یان سەگێک کە دەتپارێزێت دەگونجێت.
بەڵام ئەگەر سەگەکە توڕە بوو، هێرش بکاتە سەرت، ڕاوەدووت بگرێت، یان قەپت لێ بگرێت، لێکدانەوە بۆ خەونەکە دەگۆڕێت و ئەگەری ئەوە زیاترە لەسەر دوژمنایەتی، ململانێ، ترس، یان کەسێک بێت کە بەنیاز بێت زیانت پێ بگەیەنێت.
کەواتە لەبارەی سەگەوە تەنها خودی ئاژەڵەکە گرنگ نییە. ئەوە ڕەفتاری سەگەکە و ئەوەی لە خەودا ڕوودەدات دیاری دەکات کە ئایا لێکدانەوەیەکی باشی هەیە یان نا.
هێرشی سەگ لە خەودا
بینینی هێرشی سەگ لە خەودا زۆر ترسناکە و بە هیچ شێوەیەک لێکدانەوەیەکی باشی نییە. لە لێکدانەوە کۆنەکاندا خەونێکی لەو شێوەیە زیاتر دوژمنایەتی و ڕووبەڕووبوونەوەی کەسێکە کە مامەڵەی باشت لەگەڵ ناکات.
هەروەها بخوێنەوە: بینینی گورگ لە خەودا مانای چییه
ئەگەر سەگێک هێرش بکاتە سەرت و تۆ نەتوانی بەرگری لە خۆت بکەیت، ئەم لێکدانەوەیە خراپتر دەبێت و نیشانەی ئەوەیە کە کێشەیەک یان دوژمنێک بەسەرتدا زاڵ بووە.
بەڵام ئەگەر بتوانی سەگەکە لە خۆت دوور بخەیتەوە، لێکدانەوەی خەونەکە دەگۆڕێت. ئەمەش بەو مانایەیە کە خەونەکە لە بەرامبەر کێشەکەت یان ئەو کەسەی کە سەبارەت بە تو نیەت پاک نییە، براوەیە.
قەپ گرتنی سەگ
قەپ گرتنی سەگ بە هیچ شێوەیەک لێکدانەوەیەکی باشی نییە و بەڵکو ئاماژەیە بۆ هەراسانکردن یان ناڕەحەتی لەلایەن کەسێکی نزیکەوە. ئەگەر نیشانەی قەپ گرتن لەسەر جەستە بمێنێتەوە، توندی ناڕەحەتییەکە و کاریگەرییەکەی ئەم دوژمنایەتییە زیاتر دەبێت. بەڵام ئەگەر دوای قەپ گرتنەکە توانیت سەگەکە لە خۆت دوور بخەیتەوە، ئەوا خەونەکە بە زاڵبوون بەسەر کێشەکان و ڕزگاربوون لەو کەسە نیەت ناپاکە، لێکدەدرێتەوە.
بینینی هەندێکی زۆر سەگ
کاتێک لە خەودا سەگێکی زۆر دەبینیت لەبری یەک سەگ، لێکدانەوەکەی دەگۆڕێت. سەگی ئارام و بێ زیان نیشانەیە بۆ ئەوەی کەسانێک لە دەوروبەرت هەن کە پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵت هەیە و پشتگیریت دەکەن.
بەڵام بینینی سەگێکی زۆر کە لە دەورت کۆبوونەتەوە و نیازی هێرشکردنە سەرت و وەڕەوەڕیان هەیە، ئەوا نیشانەیە بۆ ئەوەی دوژمنان لە دەوروبەرت زۆرن، یان خەڵک لە پشت سەرتەوە قسە دەکەن.
لێدانی سەگ
لێدانی سەگ لە خەودا دوو لێکدانەوەی جیاوازی هەیە، بەپێی بارودۆخی خەونەکەت. ئەگەر سەگێک هێرش بکاتە سەرت و تۆ لێی بدەیت، مانای وایە تۆ دوژمنەکەت دەبەزێنیت. لە کاتێکدا لێدانی سەگێک لە خەودا بەبێ هۆکار نیشانەی پەشیمانییەکی گەورەیە بەهۆی هەڵسوکەوتەکانتەوە.
تووتکە سەگ
بە پێچەوانەی سەگی گەورە یان تووڕە، بینینی تووتکە سەگ زیاتر پەیوەندی بە خۆشەویستی و هاوڕێیەتی و دروستبوونی پەیوەندییەکی نوێوە هەیە. ئەگەر توولە سەگێک لە باوەش بگرێت، لێکدانەوەکەی ئەوەیە کە پەیوەندییەکی سۆزداری یان هاوڕێیەتی لەگەڵ کەسێکی گرنگ بۆ تۆ دروست دەبێت.
بێگومان ئەگەر تووتکەکە بریندار یان مردوو بوو، ئەوە لێکدانەوەیەکی جیاوازی هەیە و لەم حاڵەتەشدا لێکدانەوەی خەونەکە پەیوەندی بە دڵتەنگی یان لەدەستدانی پەیوەندییەکەوە هەیە.
سەگی ڕەش
ڕەنگی ڕەش لە لێکدانەوەی خەونەکاندا وا دەکات مانای سەگ لە حاڵەتێکی ئەرێنی دوور بکەوێتەوە. سەگی ڕەش زیاتر هێمای دوژمنێکی شاراوە و کەسێکە ئێرەیی دەبات و بە گشتی کەسێکە کە ڕواڵەتەکەی جیاوازە لە مەبەستی ڕاستەقینەی خۆی.
ئەگەر سەگێکی ڕەش تەنها لە شوێنێک وەستابێت و هیچ پەیوەندییەکی بە تۆوە نەبێت ئەوە مانای ئەوەیە دوژمنەکانت ناتوانن زیانت پێ بگەیەنن.
بەڵام ئەگەر ئاژەڵەکە بەرەوڕووی تۆ بێت یان هێرش بکاتە سەرت، لێکدانەوەی خەونەکەت زۆر خراپ دەبێت. ئەمە گەورەترین هۆشدارییە بۆ خەونبینەکە کە پێویستە تا دەتوانێت لە دوژمنەکانی دوور بکەوێتەوە.
لێکدانەوەی خەونی سەگ لەلایەن لێکدەرانی گەورەی جیهانەوە
لێکدانەوەی خەونی سەگ بە گوێرەی ئیبن سیرین
بە بڕوای ئیبن سیرین سەگ لە خەودا زیاتر بە دوژمنێکی لاواز یان کەسێکی خراپ و بێزارکەر لێکدەدرێتەوە. ئەگەر کەسێک لە خەودا سەگێک ببینێت هێرش دەکاتە سەری یان قەپی لێدەگرێت، ئەوە وا لێکدەدرێتەوە کە لەلایەن دوژمنەوە زیانی پێدەگەیت و ئازار پێگەیشتن لێدەکەوێتەوە.
هەروەها وەڕەوەڕی سەگ و دوورخستنەوەی لە خۆت لێکدانەوەیەکی جیاوازی هەیە و پەیوەندی بە زاڵبوون بەسەر دوژمن و ڕزگاربوون لە کێشەیەکەوە هەیە.
لێکدانەوەی خەونی سەگ بە گوێرەی دانیالی پێغەمبەر
لەو لێکدانەوەیانەی کە دەگەڕێندرێنەوە بۆ دانیالی پێغەمبەر، سەگ زۆرتر پێگەی دوژمنی هەیە. بەڵام چڕی ئەم دوژمنایەتییە پەیوەستە بە هەڵسوکەوتی ئاژەڵەکە لە خەودا. سەگێکی ئارام هێمای دوژمنایەتییەکی سادەیە، سەگی تووڕە یان هێرشبەر هێمای دوژمنێکی پلە یەک و ڕەنگە یەکێک بێت لە هاوڕێ نزیکەکانت.
لێکدانەوەی خەونی سەگ لە لایەن یوسفی پێغەمبەرەوە
ئەو لێکدانەوەیانەی کە لەسەر یوسفی پێغەمبەر گێڕدراوەتەوە، سەگ زیاتر پەیوەندی بە دوژمن و کەسێکەوە دەزانن کە ئێرەیی زۆر ئەبات. ئەگەر ئاژەڵەکە بەنیازی هێرشکردن بێت لە خەودا ئەوە مانای ئەوەیە کە دوژمن یان ئەوکەسەی کە ئیرەیت پێ دەبات لە کەسە نزیکەکانتە.
بەڵام ئەگەر سەگەکە لێت دوورە و زیانت پێنەگەیەنێت ئەوە مانای وایە ئەو کەسە دوژمنێکە کە لێت دوورە و زیانت پێناگەیەنێت.
No Comment! Be the first one.