چاویارنیوز _ عەزیز ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێم رایگەیاندووە، لە کۆکردنەوەی قەرزی کۆنی کارەبادا لەلای هاووڵاتیان بۆ پێش پرۆژەی رووناکی، 170 ملیار دینار لە سلێمانی و 110 مليار لە هەولێر و 86 ملیاریش لە دهۆک کۆکراوەتەوە، کە کۆی گشتی دەکاتە 366 ملیار دینار.
بەپێی ئەم داتایەی جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی مسرور بارزانی بێت حکومەتی هەرێم هەتا سێ مانگی داهاتوو زامنی داهاتی ناوخۆی تەواوکاریی مووچە کراوە و هیچ بیانوویەکی تری نییە بۆ دواخستنی مووچە.
نازانرێت حکومەتی هەرێم پارەی قەرزی کۆنی کارەبای چیلێکردووە
بەپێی داتاکانی جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکومەت، تائێستا 366 ملیار دیناری قەرزی کۆنی کارەبا لەهاووڵاتیان کۆکراوەتەوە و نازانرێت چی بەسەر هاتووە
No Comment! Be the first one.