چاویارنیوز _ عەبدولئەمیر شەمەری بەڕێوەبەری نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، لە 30ی ئەیلوولدا هێزەکانی ئەمریکا بە یەکجاری لە عێراق دەکشێنەوە و لە دوای ئەو بەروارەوە هیچ هێزێکی شەڕکەر یان بنکەی سەربازیی بیانی لە خاکی وڵاتدا نامێنێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بنکەی ڤیکتۆریا بە تەواوی لە سەربازانی ئەمریکی چۆڵ کراوە و دەکرێتە ناوەندێک بۆ نێردە دیپلۆماسییەکان.
ئەوە لەکاتێکدایە، هێزەکانی ئەمریکا دوێنێ هەینی بنکەکانیان لە هەولێر چۆڵکرد و بەتەواوی کشانەوە.
ئەمریکا بنکەیەکی لە عێراق چۆڵکرد و کشایەوە
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، ئەمریکییەکان بەتەواوی بنکەی ڤیکتۆریایان چۆڵ کردووە، ئەمەش پێش وادەی کشانەوەی هێزەکانیان لە عێراق
No Comment! Be the first one.