ئازاری پشت هەمیشە بەو مانایە نییە کە کێشەیەک لە بڕبڕەی پشت یان ماسولکەکاندا هەبێت. گورچیلەش لە پشتی لەش و لە هەردوو لای بڕبڕەی پشتەوەیە و کێشەگەلێک وەکوو بەردی گورچیلە یان هەوکردنی گورچیلە دەبێتە هۆی ئازار لە لا و لە پشتدا.
هەر لەبەر ئەم هۆکارە بۆ زۆر کەس جیاوازی نێوان ئازاری گورچیلە و ئازاری پشت، ئەستەمە. بەڵام بەزۆری شوێنی ئازارەکە و جۆری ئازارەکە و توندییەکەی و هۆکار و نیشانەگەلێک کە لەگەڵیدان دەتوانن لەم ڕووەوە ئاماژەیەکی گرنگ بن.
جیاوازی گرنگ لە نێوان ئازاری گورچیلە و ئازاری پشت
بۆ دەستنیشانکردنی سەرەتایی پێویستە سەرنج بخرێتە سەر چەند تایبەتمەندییەکی گرنگی ئازارەکە. ئازاری پەیوەنددار بە گورچیلە بەزۆری لە بەشی کەلەکە و خوارەوەی بڕبڕەکانی پشتەوەیه، لەکاتێکدا ئازاری ماسولکە یان بڕبڕەی پشت زیاتر لە ناوەڕاست یان خوارەوەی پشتەوە ڕوودەدات.
| تایبەتمەندی | ئازاری پشت | ئازاری گورچیلە |
|---|---|---|
| شوێنی ئازار | زۆرتر لە بەشی خوارەوە یان ناوەڕاستی پشت و دەوروبەری بڕبڕی پشت | بەزۆری لە کەلەکە و ژێر بڕبڕی پشتدایە |
| جۆری ئازار | بەزۆری بەشێوازی داگیراوی و ڕەقبوون هەستی پێ دەکرێت | لەوانیە زۆر توند و بروسکەی بێت |
| گۆڕان بە هۆی جووڵەکردنەوە | لەوانیە بە گۆڕانی دۆخی لەش، خواربوونەوە یان هەندێک جووڵەدا ئازارەکە زیاد بێت | بەزۆری لەگەڵ گۆڕانی دۆخی لەش یان جووڵەکردندا گۆڕانی بەسەردا نایات |
| بڵاوبوونەوەی ئازارەکە | لەوانیە قونگ یان قاچەکان ئازاریان هەبێت | لەوانەیە بۆ کەلەکە، ژێر سک یان بۆ قاچەکان بڵاو بێتەوە |
| نیشانەکانی میزکردن | بەزۆری نیشانەکانی میزکردنی لەگەڵدا نییە | لەوانەیە ئازاری میزکردن، گۆڕانی ڕەنگ یان بۆنی میز بوونی هەبێت |
| تا و لەرز | لە ئازاری ئاسانی پشتدا، بەزۆری بوونی نییە | لە هەوکردنی گورچیلەدا لەوانەیە تا و لەرزی لەگەڵدا بێت |
| سکچوون و ڕشانەوە | بەزۆری بوونی نییە، وێڕای ئەوەی کە ئازارەکە زۆر توند بێت | بەتایبەتی لە ئازاری توندی بەردی گورچیلەدا ڕوو دەدات |
| هەستیاربوونی ماسولکەکانی پشت | لەوانەیە ماسوولکەکانی پشت لە کاتی دەست لێکەوتن یان جووڵە ئازاری پێ بگات | سەرچاوەی سەرەکی ئازارەکە، ماسولکەکانی پشت نین |
| دەستپێکی ئازارەکە | لەوانەیە پاش چالاکی، وەرزش، یان بەرزکردنەوەی شتێکی قورس دەستپێبکات | بەردی گورچیلە دەتوانێت ببێتە هۆی دەسپێکی لەناکاو و توندی ئازار بێت |
| ماوە و جۆری ئازارەکە | بەزۆری بە پشوودان و چارەسەری گونجاو وردە وردە باشتر دەبێت | ئازاری بەردی گورچیلە دەتوانێت بە شێوەی موجی بێت و لە ماوەیەکدا زیاد و کەم ببێتەوە |
بێگومان هەبوون یان نەبوونی نیشانەیەک بەتەنها ناتوانێت دیاری بکات کە ئازارەکە لە گورچیلە یان لە پشتەوەیە. بۆ نموونە ئازاری گورچیلە هەمیشە نیشانەگەلێک وەکوو میزکردنی لەگەڵدا نییە و هەندێک کێشەی بڕبڕەی پشتیش دەتوانن ئازارەکە ئاراستەی لایەک بکەن. بۆیە پێویستە هەموو نیشانەکان پێکەوە دابنێیت بۆ ئەوەی بگەیتە ئەنجامێکی وردتر.
ئازاری گورچیلە چۆنە؟

ئازاری گورچیلە بەزۆری تەنها لە پشتەوە سنووردار نییە و زۆرجار نیشانەکانی دیکەشی لەگەڵدایە. تەنانەت شوێنی ئازارەکە تەواو جیاوازە لە ئازاری ئاسایی پشت. بۆ نموونە ئازاری گورچیلە زۆرترین جار لە کەلەکە و لە ژێر بڕبڕەی پشتەوە هەستی پێدەکرێت، هەندێکجاریش بۆ ناو سک یان بڕبڕەی پشت بڵاو دەبێتەوە.
- ئازار لە کەلەکە و خوار بڕبڕەی پشت
- ئازارێکی توند و لێدان
- گۆڕان لە میزکردندا
- میزکردنی زۆر بە ئازارەوە
- تا و لەرز
- سکچوون و ڕشانەوە
کەواتە ئەگەر ئازارەکە لە کەلەکە یان لە پشتدا بێت و لەگەڵ گۆڕانکاری لە میزکردن، تا، لەرز یان سکچوونەوە بوو، بە ئەگەرێکی زۆرەوە کێشەی گورچیلەت هەیە.
ئازاری ڕاستەقینەی پشت چۆنە؟
بە پێچەوانەی ئازاری گورچیلە، ئازاری پشت هۆکاری زیاتری هەیە و کاریگەری لەسەر ماسولکە و بەستەرەکان و جومگەکان و پێکهاتەی بڕبڕەی پشت بە گشتی دەبێت. ئەم ئازارە بەزۆری لە شوێنێکی ورددا خۆی دەردەخات و زیاتر پەیوەندی بە شوێن و چالاکیی جەستەوە هەیە.

بەجۆرێک کە دوای دانیشتنێکی درێژخایەن، چالاکیی جەستەیی، بەرزکردنەوەی شتە قورسەکان یان جوڵەی لەناکاو ڕوودەدات. نیشانە باوەکانی ئازاری پشت بریتین لەمانەی خوارەوە:
- ئازار لە بەشی خوارەوە یان ناوەڕاستی پشتدا
- گرژبوون و ڕەقبوونی ماسولکەکان
- چڕبوونەوەی ئازار لەگەڵ جوڵەدا
- ئازارەکە بۆ قاچەکان بڵاودەبێتەوە
- هەستکردن بە بێهێزی یان مرووژانەکردن
ئازاری ساکاری پشت بەزۆری نیشانەگەلی میزکردنی لەگەڵدا نییە وەک سووتانەوە یان گۆڕینی ڕەنگی میز، بۆیە باشتر وایە گرنگی بە شوێنی وردی ئازارەکە و ئەو نیشانانەی کە باسیان لێوە کرا، بدرێت.
شێوازەکانی دەستنیشانکردنی هۆکاری وردی ئازاری پشت
یەکەم چارەسەر بۆ ئەم ئەرکە بریتییە لە ڕەچاوکردنی نیشانەکانی ئازار، ئەمەش دەتوانێت یارمەتیدەرمان بێت بۆ ئەوەی پێشبینی بکەین ئایا ئازارەکە لە گورچیلەکانەوەیە یان لە خودی پشتەوە.
بەڵام پشکنینی ئەم نیشانانە هەمیشە ناتوانێت هۆکاری ورد بۆ ئێمە دیاری بکات. بۆیە باشترە سۆنەر، پشکنینی میز یان وێنەگرتنی بڕبڕەی پشت بەکاربهێنرێت ئەگەر هۆکاری وردی نەدۆزرایەوە.
هەروەها بخوێنەوە: نیشانەکانی دیسکی مل چین و چۆن چارەسەر دەکرێت
ئەم پشکنینانە بە وردی بارودۆخی گورچیلە و ماسولکە و بڕبڕەی پشت و تەواوی بڕبڕەی پشت دەپشکنن. بەم شێوازانە و بەهاوکاری ئەو نیشانانەی کە هەتە، دەتوانیت کێشەی سەرەکی و هۆکاری ئازاری ناوچەی پشتت بدۆزیتەوە.
کەی پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت؟
ئازاری پشت دەتوانێت هۆکاری زۆری هەبێت و هەمیشە بەو مانایە نییە کە کێشەیەکی جددی بوونی هەبێت. هەندێک جار خراپ خەوتن، وەرزشی ناڕێک، یان بەرزکردنەوەی قورسی دەبێتە هۆی ئازاری پشت، کە بە چەند ڕۆژێک پشوودان و کەمبوونەوەی چالاکییەکان باشتر دەبێت. لەم ماوەیەدا باشتر وایە گرنگی بە نیشانەکان بدرێت، بەتایبەتی گۆڕانکاری لە میزکردندا.
ئەگەر ئازارەکە نەما یان تا و لەرز و هەستکردن بە سووتانەوە لە میزدا و گۆڕینی ڕەنگی میز و بینینی خوێن لە میزدا و سکچوون و ڕشانەوە لەگەڵیدا بوو، پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت.
هەروەها ئەگەر ئەم ئازارە دوای برینداربوون یان چالاکیەکی زۆر ڕوویدا و دواتر سڕبوون و بێهێزی لە قاچەکاندا هەبوو، باشتر وایە پشتت لەلایەن پزیشکی پسپۆڕی مێشک و دەمارەوە پشکنینی بۆ بکرێت.
No Comment! Be the first one.