چاویارنیوز _ میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە، هێڵی ئاسمانیی عێراق گەشتە ئاسمانییەکانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەفەوە بۆ فڕۆکەخانەکانی ئێران دەستپێدەکاتەوە، لەو بارەیشەوە یاسر عەبدولزەهراء باڵیۆزی عێراق لەتاران ئاشکرای کردووە «بە هەوڵی عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف لەڕێی هێڵی ئاسمانیی عێراقەوە دەست بە گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ فڕۆکەخانەکانی ئێران دەکاتەوە.
هاوکات، رۆژنامەی “جیروزلیم پۆست”ی ئیسرائیلییش پشتڕاستیکردۆتەوە، ئیدارەی ئەمریکا رەزامەندیی دەربڕیوە بۆ ئەوەی بۆ ماوەی یەک مانگ فڕۆکەخانەی نەجەف لە سزاکانی سەر ئێران ببەخشێت.
هاوكات كەناڵی دیجلە بڵاویكردەوە، بەهەوڵ و بەدواداچوونی عەلی زەیدی سەرۆک وەزیران عيراق، هێڵی ئاسمانیی عيراق گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەکانی ئێران لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەفەوە دەستپێكردەوە.
گەشتەکانی عێراق و ئێران دەستپێدەکەنەوە
بەپێی زانیارییەکان گەشتی نێوان عێراق و ئێران لە یەکێک لە فڕۆکەخانەکانی عێراقەوە دەستیپێکردوەەتەوە، ئەوەش دوای سزاکەی ئەمریکا.
No Comment! Be the first one.