چاویارنیوز _ هێزێکی پێشمەرگە لە بنکەکانی مەشق لە نزیک هەولێر دەستیان بە راهێنان و مەشقی سەربازیی چڕ کردووە بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەیی بەرهەڵستکاریی خۆیان. ئەم راهێنانە مەیدانییانە لە کاتێکدا ئەنجام دەدرێن کە ئامادەکارییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر ئەگەر و پێشهاتێکی ئەمنی لە ناوچەکەدا خراونەتەگەڕ.
ئەم جووڵە سەربازییانە هاوزەمانن لەگەڵ گەیشتنی نیگەرانییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و فەرماندەکانی پێشمەرگە بۆ ئاستێکی بەرز بەرامبەر بڕیارەکانی ئەمریکا. هۆکاری سەرەکیی نیگەرانییەکان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی واشنتن لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی کشانەوەی هێزەکانی لە عێراق، هیچ جۆرە سیستەم یان چەکێکی بەرگریی ئاسمانیی بە هێزەکانی پێشمەرگە نەسپاردووە.
لەدوای کشانەوەی هاوپەیمانان پێشمەرگە دەستیکرد بە مەشقکردن
لەدوای کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێم، هێزەکانی پێشمەرگە دەستیان بە مەشقی چڕ کرد و نیگەرانیشن لە کشانەوەی واشنتن.
No Comment! Be the first one.