چاویارنیوز _ ئارێز عەبدوڵڵا ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت: داعش دۆژمنێکی گەورەی مرۆڤايەتييە و هاوشێوەی بەعسيش دەستێکی خوێناوی گەورە و لە بيرنەکراوی لە گەلی کوردستان وەشاندوووە، بەڵام ئايا تەنيا داعش مەترسییە بۆ سەر هەرێم و گەلی کوردستان؟
بێگومان نا. نا، چونکە ئێمە دژ و دوژمنی تريشمان هەن، بەڵام لە هەموويان مەترسيدارتر ئەو دەسەڵاتە بێباکەی خۆمانە.
باس لەوە دەکات، ئەگەر داعش سەرهەڵبداتەوە دنيا دژی دەوەستێتەوە، بەڵام کاتێک خۆمان زەمينەی قەيران و دروستبوونی مەترسيەکان و گەڕانەوەی داعش دەڕەخسێنين نە دوژمن و نە دژ و نە نەيار بە هيچ شێوەيەک رەحممان پێ ناکەن و لای دنياش بابەتێکی گرنگ نييە.
ناکۆکیی ناوخۆیی وەک داعش مەترسیدارە
ئەندامێكی سەردرایەتیی یەكێتی باس لەوە دەکات، لە داعش مەتـــرســـیدارتر بۆ ئەم دۆخەی هەرێمی کوردستان، ئەو دەســـەڵاتە بێباکــە ناوخۆییەی خـــۆمانە.
No Comment! Be the first one.