چاویارنیوز _ عەلی مەدەنی زادە وەزیری کاروباری ئابووری و دارایی ئێران دەڵێت: سکۆت بێسێنت وەزیری گەنجینەی ئەمریکا باس لەخراپی ئابووریی ئێران دەکات و رایگەیاندووە گوایە دوو هەفتەی تر یان مانگێکی تر ئابووریی ئێران تووشی داڕمان دەبێت، بەڵام ئەوە خەیاڵپڵاوییە و شتی وا روونادات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆی نزیکەی 78 هەزار ملیار تۆمان زیانی خەمڵێندراو بۆ یەکە بچوک و ناوەندییەکان، تا ئێستا نزیکەی 45 هەزار ملیار تمەن دراوەتەوە بە زیانلێکەوتوان، کە زیاتر لە 50 هەزار ملیار تمەن وەک زیانی راستەوخۆی دڵنیایی (بیمە) و زیاتر لە 80 ملیۆن دۆلاریش وەک زیانی پەیوەندیدار بە کەشتی و فڕۆکەکان کۆمەکی دارایی کراون و دراونەتەوە.
No Comment! Be the first one.