چاویارنیوز – لە هەولێر سزای بە کۆمەڵی پزیشکانی خولاوە دەدرێت و پزیشکانیش دەڵێن داوای مافێکی سەرەتایی خۆمانمان کردووە.
دوای ئەوەی پزیشکانی خوولاوی هەولێر بڕیاری بایکۆتی گشتییاندا، لەبەرامبەر جێبەجێکردنی داواکارییەکانیاندا، لەلایەن بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێرەوە، سزادانی بە کۆمەڵ بۆ ئەو پزیشکانە دەرچوو.
لەبەرامبەردا، پزیشکانیش رەخنەی توند لە حکومەت و سەرۆکی حکومەت و تەندروستی هەولێر دەگرن
و بڕیارەکەیان بە برسیکردنی میللەت و نادڵسۆزی حکومەت بۆ هاووڵاتیان ناوبرد و رایانگەیاندووە پێداگردەبن لەسەر داوا ڕەواکانیان.
No Comment! Be the first one.