کەرکووک لەبەردەم دووڕیانی دەسەڵات؛

ململانێی ڕێبوار تەها و محەمەد سەمعان لەسەر پۆستی پارێزگار دەگاتە لووتکە

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی دەستبەکاربوونی محەمەد سەمعان وەک وەزیری دەوڵەت لە حکومەتی فیدراڵیی عێراق، بۆشاییەکی کارگێڕی لە پارێزگای کەرکووک هاتە ئاراوە. لەم چوارچێوەیەدا، ڕێبوار تەها، جێگری پارێزگاری کەرکووک ڕایگەیاند کە بەپێی یاسا کارپێکراوەکانی عێراق و بەهۆی چۆڵبوونی پۆستەکەوە، لە ئێستادا ئەرک و دەسەڵاتەکانی پارێزگاری کەرکووکی بە شێوەی وەکالەت گرتووەتە ئەستۆ.
تشرینی یەکەم 18, 2026
11 Views