چاویارنیوز _عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، فەرمانی كرد بە پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە، بۆ بەدواداچوونی وردەكاریی رووداوی تەقینەوەکەی کۆگایەکی تەقەمەنی لەناو بارەگایەكی حەشدی شەعبی لە بەغدای پایتەخت کە بەو هۆیەوە پێنج کەس برینداربوون.
ئاژانسەکانی هەواڵی عێراقیش بڵاویانکردەوە، عەلی زەیدی داوایكردووە پەلەبكرێت لە تەواوكردنی لێکۆڵینەوەکان بۆ دیاریکردنی هۆکارە وردەکانی رووداوەکە، لەگەڵ گرتنەبەری هەموو رێکارێکی سەلامەتی پێویست و خۆپارێزی بۆ رێگریکردن لە دووبارە بوونەوەی رووداوی لەو جۆرە لە داهاتوودا.
عەلی زەیدی داوای لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەی ناو بارەگایەکی حەشدی شەعبی دەکات
سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانیداوە بە دروستکردنی لیژنەیەک بۆ زانینی هۆیەکانی تەقینەوەکەی ناو بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە بەغدا.
No Comment! Be the first one.