چاویارنیوز – مامۆستا دڵشاد میرانی، نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی ڕایگەیاند: دوای هەڕەشەکانیان کە دۆخەکەی ئاڵۆز کرد و هیچیان پێنەکرا و دەرگای گفتوگۆیان بەڕوودا داخرا ، ئێستا چاویان لە هەوڵەکانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیە تا لە ڕێگەی بڕیارەکانی دادگای فیدارڵیەوە مووچەی ئەم مانگە بێت.
دڵشاد میرانی نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی لە پارێزگای سلێمانی هەروەها ڕایگەیاند، فشارەکان چڕدەکەینەوە ، شەقامەکان دەگرینەوە، جۆش و خرۆش دەدەینەوە بەشەقامەکان بۆ جێبەجێ کردنی تەوتینە.
وتیشی،خۆپیشاندانی ئەمجارە گشتگیر دەبێت. سەرجەم چین و توێژەکان تێیدا بەشداردەبێت، قەبارەی زۆر لەجاران زیاتر دەبێت،چونکەخەڵک زۆرپڕە.
میرانی ئەوەشی خستەڕوو،بۆئەنجامدانی کاتی خۆپیشاندان کەمێک وەزعی نالەباری عێراق هەیە،لەچەند هەفتەی داهاتوودا دەست پێدەکەین.
No Comment! Be the first one.