چاویارنیوز _ ماڵپەڕی فەرمی ریال مەدرید گواستنەوەی فرانكۆ ماستانتونۆی بۆ یانەكەی راگەیاند.
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بە فەرمی گواستنەوەی فرانكۆ ماستانتونۆ ناوەڕاستكاری ئەرجەنتینی یانەی رێڤەرپلەیتی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.
ریال مەدرید لەم وەرزەدا تاوەكو ئێستا بەفەرمی چابی ئاڵۆنسۆ راهێنەری پێشووی بایەر لیڤەركوزن، دین هاوسن ئەستێرەی پێشووی بۆرنمس و ترێنت ئالێكساندەر ئارنۆڵد ئەستێرەی لیڤەرپوولی گواستووەتەوە ریزەكانی یانەكەی.
ئێستا یاریزانە ئەرجەنتینیەكە لە ئەمریكا لەگەڵ ریڤەرپلەیت مەشق و راهێنانەكانی بۆ یارییەكانی مۆندیالی یانەكان دەكات و لە دوای كۆتاییهاتنی پاڵەوانییەتیەكە پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە دەكات.
چابی ئاڵۆنسۆ راهێنەری نوێی ریال مەدرید رۆڵێکی کاریگەری بۆ راکێشانی سەرنجی ماستانتونۆ هەبووە، راهێنەرە ئیسپانییەکە خۆی پەیوەندی بەو یاریزانە 17 ساڵانە کردووە و بووەتە هۆی ئەوەی بۆچوونی بگۆڕێت و بڕیار بدات بچێتە ریال مەدرید.
ماستانتونۆ بەرامبەر 42 ملیۆن یۆرۆ تاوەکو هاوینی 2031 گرێبەست لەگەڵ ریال مەدرید واژۆ دەکات.
No Comment! Be the first one.