چاویارنیوز ــــ ڕاهێنەری ریالی مەدرید باسی لەسەر دۆخی ئێمباپێ و گەڕانەوەی بۆ مۆندیالی یانەکان کرد.
چابی ئەلۆنسۆ ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید دەڵێت کیلیان ئێمباپێ هێرشبەری یانەکە دوای ماوەیەک لە نەخۆشی هەست بە باشی دەکات. هەرچەندە یاری تیپەکەی بەرامبەر پاچوکا لە مۆندیالی یانەکان کە ڕۆژی یەکشەممە بەڕێوەدەچێت لەدەست دەدات، بەڵام رەنگە بگەڕێتەوە نێو یاریگا بۆ دوایین یاری تیپەکەی.
ئێمباپێ ڕۆژی سێشەممە بەهۆی یاو لە مەشقەکان دوورکەوتەوە و هەروەها یاری تیپەکەی بەرامبەر هیلالی سعودیەی لەدەست دا. ڕۆژی چوارشەممە لە نەخۆشخانە خەوێندرا و ڕۆژی پێنجشەممە دەرچوو و گەڕایەوە بۆ مەشقەکانی گروپ، بەڵام لە پێکهاتەی یاریی ئەمشەودا نییە. له وانەیه کاپتنی هەڵبژاردەی فەرەنسا له یاری نێوان ڕیال مەدرید و ڕێدبۆل سالزبۆرگ” له ڕۆژی هەینیدا یاری بکات.
No Comment! Be the first one.