چاویارنیوز ـــ ڕاهێنەری پاریس سانجێرمان ڕایگەیاند بە هیچ شێوازێک ئامادە نابێت یاریزانە 22 ساڵەکەی بفرۆشێت.
ڕۆژنامەی “ئێکیپ”ی فەرەنسی هەڵوێستی توند و تیژی “لویس ئێنریکی” سەبارەت بە داهاتووی “برادلی بارکۆلای” ئەستێرەی لاوی فەرەنسی ئاشکرا کرد.
لە وەرزی رابردوودا، بارکۆلا لە 59 یاریدا 21 گۆڵی تۆمارکرد و 19 ئاسیستی پێشکەش کرد و خۆی وەک یاریزانێکی بەتوانا ناساند. ئەستێرەی فەڕەنسی لە ساڵی 2023 بە 45 ملیۆن یۆرۆ لە لیۆن چووەتە پاریس.بەگوێرەی ماڵپەڕی ئێکیپ، بارکۆلا جێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی لەدەستداوە بەهۆی ئاستێکی ناوازەی “عوسمان دێمبێلێ” و “دزیرێ دۆی” لە چەند مانگی ڕابردوودا.
ڕۆژنامەکە دەڵێت سەرەڕای ئەوەش کارگێڕی و ستافی ڕاهێنەری پاریس بارکۆلا بە سەرمایەیەکی یانەکە دەزانن کە دەتوانێت لە داهاتوودا یارمەتییەکی بەرچاو بۆ یانەکە بدات.
No Comment! Be the first one.