چاویار نیوز _ ڕۆژنامەنووسێک ڕایدەگەیەنێت: ئەگەر ئاگربەست لەنیوان ئیسرائیل و ئیران بکرێت، ئەوا ئێران لە جەنگی 12 رۆژەی لەگەل ئیسرائیل بە بەهیزی لە جەنگەکە دێتە دەرەوە و بستێک لە خاکەکەی داگیرنەکراوە.
دانا مەنمی نووسەر و ڕۆژنامەنووس دەنووسێت: بەراورد بە جەنگی ئیسرائیل لەگەڵ عەرەب کە لەو جەنگەدا سوپای پێنج وڵاتی عەرەبی (ئوردن، میسر، لوبنان، سووریا، عێراق) تیکشکا کە لە نێوان ٥ی حوزەیرانی ١٩٦٧ هەڵگیرسا و دواجاریش بووەھۆی داگیرکردنی سینا و کەرتی غەززە و کەناری رۆژئاوا و بەرزاییەکانی جۆلان لەلایەن ئیسرائیلەوە.
دەشڵێت: دیوی پشتەوەی جەنگی نیوان ئیسرائیل و ئێران گفتوگۆی گەرمی دیپلۆماسی و سیاسی بوو لە نیوان ترمپ و پۆتین و خامنەیی و ناتانیاهۆ ، کە لەم جەنگەدا ئێران بە بەهێزییەکی زیاتر دێتە دەرەوە و ئەم جەنگەیش دەبێتە شکستی کابینەکەی ناتانیاهۆ، چونکە ئێران لەڕووی ستراتیژییەوە دەستکەوتی باشی هەبووە و پاشەکشەی نەکردووە لە پیتاندنی یۆرانیۆم چ بۆ مەبەستی ئاشتی بێت یان سەربازی .
ئاماژە بەوەش دەکات: لەدوای جەنگی جیهانی دووەمەوە ئیران لووت و هەیبەت و شکۆی ئیسرائیلی لە ناوچەکەدا شکاند، لەکاتیکدا تەنیاو تەنیا ئێرانیەکان بە زیرەکی خۆیان بەبێ پاڵپشتی و پشتیوانی هیچ وڵاتیک رووبەڕووی هەژموونی ئەمریکی بوونەوە، لەکاتێکدا ئەمریکا سەپۆرتی ئیسرائیلی دەکرد.
ئێران براوەی جەنگی 12 ڕۆژەیە
ئەگەر ئاگربەست لەنیوان ئیسرائیل و ئیران بکرێت، ئەوا ئێران لە جەنگی 12 رۆژەی لەگەل ئیسرائیل بە بەهیزی لە جەنگەکە دێتە دەرەوە.

No Comment! Be the first one.