چاویارنیوز _ ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: دەبێت حكومەتی هەرێم كێشەی موچەی موچەخۆرانی هەرێم چارەسەر بكات، تا نەگاتە ئەوەی كاردانەوەی هاوڵاتیان و موچەخۆرانی لێ بكەوێتەوە.
دارا سێکانیانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “بەداخەوە بەهۆی سیاسەتی هەڵە لەهەرێم و عێراق، موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بوونە قوربانی، لەكاتێکدا بەپێی یاسا و دەستوور نابێت دەست بۆ قوتی موچەخۆران ببرێت”.
ئەوەشی خستەڕوو “لەم قۆناغەدا دەبێت حکومەتی ھەرێم ژیرانە ھەنگاو بنێت و كێشەکە چارەسەر بكات، تا ناڕەزایی گشتیی موچەخۆران و ھاووڵاتیانی لێ نەکەوێتەوە و دۆخەکە لەکۆنتڕۆڵ دەرنەجێت”.
دارا سێکانیانی وتیشی، دەبێت حكومەتی هەرێم لەشۆڕشی برسییەكان بترسێت.
دەبێت حكومەتی هەرێم لە شۆڕشی برسییەکان بترسێت
لەم قۆناغەدا دەبێت حکومەتی ھەرێم ژیرانە ھەنگاو بنێت و كێشەکە چارەسەر بكات

No Comment! Be the first one.