چاویارنیوز – هێشتا پەرلەمانی کوردستان دانیشتنەکانی خۆی دەستپێنەکردووە و پەرلەمانتارەکان، هیچ پرۆژەیاسایەکیان نەخستۆتە دەنگدانەوە، کەچی بەشێکیان خۆیان کاندیدکردۆتەوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران.
شاهۆ غەفور ڕۆژنامەنووس ڕایدەگەیەنێت: هەشت مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کراوە، دانیشتنێکی نەکردووە، کەچی بانگەشەی هەڵبژاردنیان بۆ پەرلەمانی عیراق دەستپێکرد.
وتیشی: هەشت مانگە موچەی پەرلەمانی کوردستان وەردەگرێ، بەبێ دانیشتن، ئێستا خۆی کاندید کردووە بۆ پەڕلەمانی عێراق.
جەخت لەوەدەکاتەوە، ئەم میللەتە نازانی حەقی خوراوە یان بەزیادەوە حەقی خۆی لەم بازرگانانە وەرگرتووە!.
پەرلەمانی کوردستان کۆنەبووەتەوە؛
پەرلەمانتارەکان کاندیدن بۆ پەرلەمانی بەغدا
هەشت مانگە مووچەی پەرلەمانی کوردستان وەردەگرێ، بەبێ دانیشتن، ئێستا خۆی کاندید کردووە بۆ پەڕلەمانی عێراق.

No Comment! Be the first one.