چاویارنیوز _ ماوەی 10 رۆژە هێرشەكانی توركیا لە هەرێمی كوردستان چڕبووەتەوە و هەپەگەش دەڵێت: سوپای ئەو وڵاتە چەكی قەدەغەكراوی لە سنوری ئامێدی بەكارهێناوە.
هەپەگە ڕایگەیاندووە: تۆپخانەكانی سوپای توركیا لە 10 رۆژی رابردوودا بە چڕی ناوچەكانی گارە و مەتینای تۆپبارانكردوە و بووەتە هۆی ئاگركەوتنەوە لە بەشێكی زۆری دارستان و پوش و پاوەنی ئەو ناوچانە.
ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە)ش بڵاویكردووەتەوە، سوپای توركیا لە دوو رۆژی رابردوودا هێرشەكانی لە هەرێمی كوردستان چڕتركردووەتەوە و چەكی قەدەغەكراویشی بەكارهێناوە.
هەپەگە بە بڵاوكردنەوەی تۆمارێكی ڤیدیۆیی ئاماژەی بەوەكردوە، توركیا چەكێكی بە هێزی بەكارهێناوە بە مەودای دوو كیلۆمەتر بە چواردەوری خۆیدا زیان بەو شوێنانە دەگەیەنێت كە دەیكاتە ئامانج.
چڕبوونەوەی هێرشەكانی سوپای توركیا لە كاتێكدایە پەكەكە لە چوارچێوەی دەستپێكردنەوەی پرۆسەی ئاشتی لە باكوری كوردستان و توركیا، ئاگربەستی راگەیاندووە.
توركیا 10 رۆژە بە چڕی ناوچەكانی هەرێم بۆردومان دەکات
سوپای توركیا لە دوو رۆژی رابردوودا هێرشەكانی لە هەرێمی كوردستان چڕتركردووەتەوە

No Comment! Be the first one.