چاویارنیوز – هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق : یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لەسەر سیاسەتە نەگۆڕەكانی خۆی بەردەوام دەبێت لە داكۆكیكردن لە مافە دەستوریەكانی خەڵکی کوردستان و ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی حوکمڕانی، بۆیە دووپاتی دەکەینەوە، ئەوەی لەڕابردوو بەڵێنمان دا، بڕیارە و جێبەجێی دەکەین و لە داهاتووش بەهیممەتی یەکێتییەکان و دەنگی خەڵکی کوردستان لە بەغدا، کۆتایی بەهەموو ناعەدالەتیەکان دەهێنین پشت ئەستور بە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان .
ڕاشیگەیاند:”وەك چۆن ئێستا لە کوردستان داکۆکیکاری دروستبوونی حکومەتێکی دامەزراوەیی و بەهێزین بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، بۆ هەموو لایەكیش دەرکەوتووە، کە گۆڕانکاری ڕاستەقینە و هێنانەدی ژیانی شکۆمەندانە، بەتەنیا بە بەهێز بوونی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەدی دێت.
هەرێم کەمال ئاغا:
کۆتایی بەهەموو ناعەدالەتیەکان دەهێنین
بۆ هەموو لایەك دەرکەوتووە، کە گۆڕانکاری ڕاستەقینە و هێنانەدی ژیانی شکۆمەندانە، بەتەنیا بە بەهێز بوونی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەدی دێت.

No Comment! Be the first one.