چاویارنیوز – هەردی سەڵاح، پەرلەمانتاری کوردستان، لە پەیامێکدا ڕایدەگەیەنێت کە پێویستە چیتر مووچەی هاووڵاتییان نەکرێتە قوربانیی ناکۆکییە سیاسییەکان و جەخت لەسەر چارەسەرکردنی بنەڕەتیی ئەم پرسە دەکاتەوە.
لە پەیامەکەیدا کە لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە، هەردی سەڵاح پشتیوانیی خۆی بۆ “هەموو هەوڵێکی جددی” دووپات کردەوە کە ئامانج لێی کۆتاییهێنانە بە کێشەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
هەردی سەڵاح لەبەشێکی تری پەیامەکەیدا دەڵێت : «پێویستە پشتیوانی هەموو هەوڵێکی جددی بین لەپێناو کۆتایی هێنان بەکێشەی مووچەخۆرانی کوردستان.»
ئەو پەرلەمانتارە هیوای خواستووە کە لایەنە پەیوەندیدارەکان بگەنە ڕێککەوتنێکی گشتگیر و پابەندی ئەو بەڵێنانە بن کە دەیدەن، بۆ ئەوەی چیتر ئەم قەیرانە کاریگەریی نەرێنی لەسەر ژیان و گوزەرانی خەڵک دروست نەکات.
لە کۆتایی قەسەکانیدا دەڵێت: «بەهیوای ڕێککەوتن و پابەندیان بە بەڵێنەکانیان، وە چیتر مووچەی خەڵک نەکرێتە قوربانی ناکۆکی نێوانیان.»
ئەم لێدوانە لە کاتێکدایە کە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بووەتە یەکێک لە کێشە سەرەکییەکان و چاوەڕوانیی زۆر هەیە بۆ چارەسەرکردنی یەکجارەکی.
No Comment! Be the first one.