چاویارنیوز ـــ ڕاهێنەری چێڵسی ڕەخنەی توندی لە میوانداریکردنی ناتەواوی ئەمریکا بۆ مۆندیالی یانەکان گرت.
“ئینزۆ مارسکا” ڕاهێنەری چێلسی میوانداریکردنی ئەمریکای بۆ مۆندیالی یانەکانی بە گاڵتەجاڕ ناوبرد بەهۆی ڕاگرتنی یارییەکان و بەهۆی کەش و هەوای نالەبار و زریانەکانەوە.
لەوەتەی مۆندیالی یانەکان دەستیپێکردووە، ئەمە شەشەم پچڕانی یارییەکانە بە هۆی گەردەلوولە و هەروەها سێیەم جارە یارییەک بۆ ماوەی کاتژمێرێک دوادەخرێت.
دیداری نێوان چێڵسی و بەنفیکا له قۆناغی یەک هەشتمی موندیالی یانەکان بەرێوەچوو و یارییەکه له خولەکی 85 بۆ ماوەی 113 خولەک به هۆی زریانێک ڕاگیرا، دوای دەستپێکردنەوەی یارییەکە لە کاتی زیادکراودا یارییەکە بە بردنەوەی چێڵسی بە 4-1 کۆتایی پێهات. ڕاهێنەری چێڵسی گومانی لە توانای ئەمریکا کرد وەک میواندار و گوتی ئەمە چیتر تۆپی پێ نییە چونکە 7 یان 8 یان 9 یاریی پچڕاوە! ئەم وەستانانە ئاماژە بەوە دەکەن کە “ئێرە شوێنێکی گونجاو نییە بۆ میوانداریکردنی تۆپی پێ.
بەگوێرەی ماڵپەڕی “ئەلکوورە” فیفا مۆڵەتی ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانێتییە داوە سەرەڕای ئەوەی ئاگاداری بارودۆخی نالەباری ئەمریکا بووە بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی یانەکان کە ئەمەش رەخنەی زۆری لێکەوتووەتەوە.
ئەم ڕاگرتنی یارییە بەهۆی کەشوهەواوە نیگەرانییەکانی سەبارەت بە نەبوونی توانای ئەمریکا لە میوانداریکردنی مۆندیالی 2026 زیادکردووە.
No Comment! Be the first one.