چاویارنیوز – هیدایەت مەلا عەلی نوسەر ڕایگەیاند، سەرەڕای هەموو ئەو دیاردە قیزەونانەی كە بەشێكە لە سروشتی چینایەتی ئەم دەسەڵاتە سەركوتگەر و چەوسێنەرە ، بەڵام باڵاترین دوو دیاردە كە بۆتە كاڵای باڵای ئەم دەستەڵاتە مەبەستم ( یەكێتی و پارتی) و شاگرد و هاوبەشەكانیانە نەبوونی و خاڵی بوونە لە ( كەرامەت و ئاكار).
هەرچەندە بڕواموایە ئەم فۆڕمە لە ناڕەزایەتی پانتایەكی گرنگ و كاریگەر لەسەر پرۆسەی بەدەستهێنانی داخوازی و مافە دزراوەكان دانانێنێت، بەڵام دەتوانێت ئەو ڕاستیە بەرجەستە بكات كە ( یەكێتی و پارتی ) چەند دوانەیەكی لەیەكچوون و چ دوو مۆتەیەكی ناو یەك مناڵدانی سەرمایەگوزاری و چەوسێنەری چینە زەحمەتكێش و هەژارەكانن.
سروشت و بناغە چینایەتیەكانی ئەم سیستەم دەسەڵاتداریەتە بە جۆرێكە یان هەر بەم جۆرە ملهوڕانە دەمێنێتەوە یان لە چەند چركەساتێكدا دەڕوخێت ، بەڵام كە ڕووخا چۆن تۆپی تێنس كە دەیسووتێنی كەمێك ڕەشای لێ دەمێنێتەوە ئەمانیش خۆیان و دەستەڵات و پێگەكەیان هەر ئەو كەمە ڕەشاییەی لێ دەمێنێتەوە.
بەهەر ڕێژەیەك نزیكی لەم حیزبە فاشیست و جەلادانە بەو ڕێژەیە هاوبەشی لەم تاوانانەدا.
ئازادی بۆ مامۆستایانی ناڕازی و دەسگیركراو…
نەفرەت لە زیندان و دەستەڵاتی سەركوتگەرتان.
هیدایەت مەلا عەلی:
ئەم دەسەڵاتە هەڵگری هیچ كەرامەت و ئاكارێك نیە
ئەم سیستەم دەسەڵاتداریەتە یان هەر بەم جۆرە ملهوڕانە دەمێنێتەوە یان لە چەند چركەساتێكدا دەڕوخێت.

No Comment! Be the first one.