چاویارنیوز ـــ سویسرا بە بەرزکردنەوەی ئاڵای فەلەستین پێشوازی لە هەڵبژاردەی باسکەی ڕژێمی زایۆنی کرد لە مۆندیالی تەمەن خوار تەمەن 19 ساڵاندا.
دوێنێ دووشەممە 150 هاندەرانی سویسڕایی پشتیوانی خۆیان بۆ فەلەستین دەربڕیوە لە یاری نێوان ئیسرائیل و سویسرا لە جامی جیهانی باسکەی تەمەن خوار 19 ساڵان.
ڕق و کینە بەرانبەر بە ئیسرائیل لە نێو هەوادارانی وەرزشی ئەوروپا لە سەرەتای شەڕی دژی غەززە لە تشرینی یەکەمی 2023 زۆر زیادیکردووە.
پێشتریش هەڵبژاردەی باسکەی ئوردن بەهۆی فشاری خەڵکی ئەو وڵاتەوە لە ڕووبەڕوو بوونەوە و یاریکردن لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی لە مۆندیالدا کشایەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی “موقاتێعە”، خەڵکی سویسرا بە دروشمی “جینۆساید لە سویسرا جێگای نییە” تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیان لە غەززە ئیدانە کرد و لە کۆتاییدا هێزەکانی پۆلیس بە زۆر لایەنگرانی فەلەستینیان لە هۆڵی باسکە دەرکرد.
No Comment! Be the first one.