چاویارنیوز ـــ بۆمبی گواستنەوەی هاوینەی بەرشەلۆنە لەوانەیە لە ڕیالی مەدرید بتەقێتەوە
نیکۆ ویلیامز ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە کاتێکدا بە بۆمبێکی هاوینەی بەرشەلۆنە دادەنرێت، کە بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەمڕۆی رۆژنامەی ئەی ئێس ئەو ئەستێرەیە هەڕەشەی ئەوەی کردووە بچێتە ڕیال.
بەرشەلۆنە پێویستی بە 62 ملیۆن یۆرۆ هەیە بۆ کڕینی ویلیامز و بەهۆی کێشەی داراییەوە نەیتوانیوە ئەو بڕە پارەیە ئامادە بکات.
بلاوگراناس لە هاوینی رابردووەوە هەوڵی وەرگرتنی ویلیامز دەدەن، بەڵام بەهۆی کێشەی دارایی و سنوردارکردنی مووچەکانەوە نەیانتوانیوە گرێبەست لەگەڵ ئەو ئەستێرەیە بکەن.
ڕۆژنامەی مەدرید نووسیویەتی ویلیامز لە ڕێگەی هاوڕێکانی، کارگێڕانی یانەی بەرشەلۆنەی ئاگادار کردووەتەوە کە ئەگەر مەرجەکانی قبوڵ نەکرێن لەوانەیە بچێتە ڕیال مەدرید. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی موندۆ دانوستاندنەکانی نێوان بەرشەلۆنە و ویلیامز لەم چەند کاتژمێرەی دواییدا گەیشتووەتە بنبەست و ئەم ئەستێرەیە خۆی لە کامپی کەتەلۆنیا دوورخستووەتەوە.
No Comment! Be the first one.