چاویارنیوز ـــ کورته فیلمی ئێرانی “ڕەعنا” دووەمین خەڵاتی نێودوڵەتی له فیستیڤاڵێکی ئیتاڵی وەرگرت.
کورتە فیلمی “ڕەعنا” لە نووسین و دەرهێنانی “ئەحمەد مونجمی” پێشتر خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی لەلایەن بینەرانەوە لە فیستیڤاڵی فیلمی میلانۆ بردووەتەوە.
ئێستا لە دووەمین دەرکەوتنی نێودەوڵەتییدا خەڵاتی باشترین سیناریۆی لە 15 مین فێستیڤاڵی فیلمی جیهانی کۆمەڵایەتی”social word film festival” وەرگرت.
ئەم فێستیڤاڵە لە یەکێک لە شارە کەناراوییەکانی سۆرنتۆی ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێت و ئەمساڵ نزیکەی 100 فیلم لەم بۆنەیەدا بەشداربوون.
نمایشی نێودەوڵەتی ئەم کورتە فیلمە لەلایەن کۆمپانیای بڵاوکردنەوەی فیلمی ئیتاڵی Pathos بەڕێوە دەچێت.
No Comment! Be the first one.