چاویار نیوز – لەبارەی ناکۆکییەکانی نێوان هەرێم و بەغداوە، ڕۆژنامەنووسێک ڕایدەگەیەنێت: هەرێم و بەغداد لەدووخاڵدا گیریان خواردووە بەدەست یەکەوە و خۆتان حاکم بن چی بڕیارێک دەدەن.
ڕەمزی سەعید ڕۆژنامەنووس و خاوەن بڕوانامەی ماستەر لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان ڕایگەیاند: بەغداد داوای 400 بەرمیل نەوتی رۆژانە دەکات، لەو بڕە نەوتەش بەشی هەرێم دەنێرێت بۆ پێويستی ناوخۆی بەنرخی ناوەڕاست و خوارووی عێراق، بەڵام هەرێم ڕازی نییە دەڵێت بەشی خۆمان خۆمان دەیپاڵێوین هەر وەک پێشوو بە بازرگانانی دەفرۆشینەوە. بەڵام نەوت بەنرخی حکومەتی عێراق 450 دینارە، بەنرخی هەرێمیش 900 دینار بەرەو سەرەوەیە..
وتی: کیشەیەکی تر لەسەر ئەوەیە کرێی دەرهێنانی ئەو بڕە نەوتەی بۆ ناوخۆی هەرێم دەردەهێنرێت هەرێم دەڵێت دەبێت بەغداد پارەکەی بدات، بەڵام ئەوان ڕازی نابن دەڵێت بۆ ناوخۆی خۆتان بەکاری دەهێنن من چی مەجبوورم پارەتان بۆ بدەم ،لەلایەکی ترەوە هەرێم یەک ملیار دۆلاری کۆمپانیاکانی دەرهێنانی نەوت قەرزارە کە چەندین ساڵە نەوت دەفرۆشێت و کەس نازانێت داهاتەکەی بۆ کوێ دەڕوات دەیەوێت بەغداد پارەکەی بداتەوە؟
ڕاشیگەیاند: دوومانگە خەڵک مووچەی وەرنەگرتوە بۆ رێکناکەویت؟ حەلی سەرەتایی و کۆتایی هەر بەغدادە، چاوەڕوانی گۆڕانکاریی ناوچەیی مەبن.
هەرێم ڕێکناکەوێت
بەغداد داوای 400 بەرمیل نەوتی رۆژانە دەکات، لەو بڕە نەوتەش بەشی هەرێم دەنێرێت بۆ پێويستی ناوخۆی بەنرخی ناوەڕاست و خوارووی عێراق، بەڵام هەرێم ڕازی نییە.

No Comment! Be the first one.