چاویارنیوز – ئەحمەد حاجی رەشید پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی عێراق، وتی: بڕیارەکەی تەیف سامی لەبارەی راگرتنی پارە بۆ هەرێم لە خۆوە نەبووە و پابەند بووە بە یاسای بودجەوە.
جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە حکومەتی هەرێم دەبێت پابەند بێت بە مەرج و داواکانی بودجەوە نەک هەر داوای پارە بکات و هیچیش بۆ بەغداد نەنێرێت لە کاتێکدا بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیش لە بارەی ناردنی پارە بۆ هەرێم هەر پەیوەستە بە یاسای بودجەوە و لەژێر رۆشنایی ئەو یاسایە بڕیارەکە دراوە.
No Comment! Be the first one.