چاویارنیوز _ ئایاری ئەمساڵ مەسرور بارزانی سەردانێکی بۆ ئەمریکا رێکخست، تەواوی میدیاکانی پارتی وا وێنایان کرد کە گرێبەستێکی زەبەلاحی 110 ملیار دۆلاری لەگەڵ دوو گەورە کۆمپانیای ئەمریکی ئەنجام داوە.
ڕێبوار حەمەلاو ئەحمەد نووسەر و ڕۆژنامەنووس ڕایگەیاند: پارتی و میدیاکانی ئەم گرێبەستانەیان وا وێنا کرد کە گۆڕانکاری جەوهەری بەسەر سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و ئیدارەی نوێی کۆشکی سپیدا بەرانبەر بە عێراق بە گشتی و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی هاتووە بۆیە راستەوخۆ و بێ گەڕانەوە بۆ بەغدا ئەم گرێبەستانە واژۆ کراون.
وتی: مەسرور بارزانی بە واژۆکردنی ئەو گرێبەستانە بە دوای دوو ئامانجی سەرەکییەوە بوو! یەکەم بە پاڵەوانکردنی خۆی بەرانبەر نێچیرڤان بارزانی!دووەم تۆڵەکردنەوە لە شیعەکان.
دەڵێت: ئەو رۆژەی مەسرور بارزانی بەرەو ئەمریکا کەوتەڕێ، لوتکەی عەرەبی لە بەغدا بەڕێوەدەچوو، لە هەرێمی کوردستانەوە نێچیرڤان بارزانی داوەتی بەغدا کرابوو تا لە پەراوێزی لوتکەکەدا ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوە ساز بدات، دواتریش لە تارانەوە بانگهێشت کراو هاوشێوەی سەرۆک وڵاتانی دراوسێ پێشوازی لێکرا، ئاڵای کوردستانی بۆ هەڵکرا!ئەم دوو دیدارەی تەنیا دوای زنجیرەیەک دیداری یەک هەفتەیی ھات کە بۆ کەنداو و ئەورووپا ئەنجامیدا و کە بینینی سەرۆکی فەڕەنساشی تێدا بوو!
ڕاشیگەیاند: ئەم جوڵانەی نێچیرڤان بارزانی لاوازی مەسرور بارزانی پیشان دەدا، بە جۆرێک وێنای دەکرد کە هێشتا نێچێرڤان کەسی یەکەمی هەرێمە و هەر ئەویش گوێلێگیراوی هێزە کاریگەرەکانی دنیایە. ئەمە پێچەوانەی ئەو هەوڵە بەردەوامانەی مەسرور بارزانییە کە بەردەوام هەوڵی بچووکردنەوە و دەست و باڵکردنی نێچیرڤانی ئامۆزای لە ناو حیزب و حکوومەتدا داوە.
بەپاڵەوانکردنی مەسرور بارزانی
مەسرور بارزانی دەیویست لەبەرامبەر نێچیرڤان بارزانیدا، خۆی بەپاڵەوان بکات.

No Comment! Be the first one.