چاویارنیوز _ دوای ئەوەی دادگای هەولێر فرمانی دەستگیرکردنی بۆ ئەندامێکی خوولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران دەرکرد، ئەو ئەندامەش وتی سیقەی بە دادگای هەولێر نەماوە.
ئەحمەد حاجی ڕەشید، ئەندامی سەركردایەتی كۆمەڵی دادگەریی ڕایگەیاندووە، ئەو فەرمانەی دادگای هەولێر بۆ دەستگیركردنم دەریكردووە، پاڵنەری سیاسیی لەپشتە و بەهۆی هەڵوێست و ڕەخنەكانمەوەیە.
وتی، داوادەكەم دۆسیەکەم بگوازرێتەوە بۆ سلێمانی و بەدڵنیاییەوە دەچمە بەردەم دادگا، بەڵام ناچمە هەولێر چونكە لەوێ دادگا بە سیاسیی كراوە.
ڕاشیگەیاند، ئەوەی ڕوودەدات پەیوەندی بە كاندیدبوونمەوە هەیە بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو.
ئەحمەد حاجی ڕەشید:
دادگای هەولێر بە سیاسی کراوە
دادگاکانی هەولێر بەسیاسی کراون، بۆیە ئامادەم لەسلێمانی بچمە بەردەم دادگا.

No Comment! Be the first one.