چاویارنیوز _ ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران ڕادەگەیەنێت: هەڕەشەکانی پارتی زیانی زۆری لە پرسی مووچەی هەرێم داوە.
غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتی، برادەرانی پارتی بە هەڕەشە و گوڕەشە پرسی مووچەیان هێندەی دیکە بە لارێدا بردووە، ئێمەش هەوڵدەدەین بە شێوەیەکی تەکنیکی و تەندروست ئەو دۆخەی کە هەیە تێپەڕێندرێت.
دوای هەڕەشەکانی مەسعود بارزانی لەسەر پرسی مووچە، بەغدا ڕێکارەکانی ڕێککەوتنی لەگەڵ هەرێم توندتر کردووە.
غەریب ئەحمەد:
هەڕەشەکانی پارتی زەرەری لەکورد داوە
پارتی جگە لە هەڕەشە، هیچیتری پێنەکراوە و هەڕەشەکانیشی زەرەرە لە کورد.

No Comment! Be the first one.