چاویارنیوز _ هەرێمی کوردستان و کێشە هەنووکەییەکانی، کە هەموویان رەگێکی مێژووییان هەیە و لەلایەن هێزە سیاسییە بەرپرسەکانییەوە دروستکراوە، تەواو گەیشتووەتە نزیکبوونەوە لە کۆتایی تونێلەکە.
سۆزان حەمەتاتە نووسەر و ڕۆژنامەنووس ڕایدەگەیەنێت: قەیرانی دارایی و پێنەدانی مووچە کە راستەوخۆ پەیوەندیی بە ژیانی خەڵکی کوردستانەوە هەیە، ئەوە وایکردووە دوکان، بازاڕ و سەرشەقامەکانیش تا ئەندازەیەکی زۆر خامۆشی پێوە ببینرێت، ئاسوودەیی لە خەڵک بڕاوە و ناتوانن بەشی کەمی پێداویستییەکانیان بکڕن.
وتی: قەیرانی سیاسی کە خۆی لە تێکچوونی پەیوەندیی هێزە سیاسییەکان و رێکخراوەکاندا دەبینێتەوە، ئەوەش سەری کێشاوە بۆ پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای تێپەڕبوونی چەند مانگێک بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا.
کوردستان؛ گەیشتنە نزیک کۆتایی تونێلەکە
پێنەدانی مووچە کە راستەوخۆ پەیوەندیی بە ژیانی خەڵکی کوردستانەوە هەیە، ئەوە وایکردووە خامۆشی بەخەڵکەوە ببینرێت.

No Comment! Be the first one.