چاویارنیوز _ لەساڵی ٢٠٢٣ وە، پاش ڕاگرتنی فرۆشتنی نەوت لەڕێی بۆرییەوە لە هەرێمی کوردستان، هەموو ساڵێک لە ناوەڕاستی ساڵەوە گرفتی نەهاتنی پارە لە بەغدادەوە سەرهەڵئەدات، بەشێوەیەک لە کۆتایی ساڵ باجەکەی موچەخۆران دەیدات و یەک یان دوو موچەی موچەخۆران دەفەوتێت.
گوڵاڵە سدیق ڕۆژنامەنووس و شارەزای داهات و بانق ڕایگەیاندووە: ساڵی ٢٠٢٣ لە مانگی حەوتەوە ئەم کێشەی نەهاتنی پارە سەریهەڵدا، نزیکەی ٧٠ ڕۆژ زیاتر لە هەرێم موچە دابەش نەکرا، پاشان لەپڕ دڵی بەغداد نەرم بوو بڕیاردرا سێ ٧٠٠ ملیار دیناری بە قەرز لەلایەن بەغدادەوە بۆ هەرێم بنێردرێت، ئەوەبوو لەو ساڵەدا سێ موچە لە کۆتایی ساڵدا فەوتا. بەڵام نەمانزانی بۆچی هەتا ئێستا بەغداد داوای ئەو سێ ٧٠٠ ملیار دینارە قەرزەی لە هەرێم نەکردەوە کە دەکاتە ٢ تریلیۆن و ١٠٠ ملیار دینار!
وتی، ساڵی ٢٠٢٤ دیسان لە ناوەڕاستی ساڵەوە ئەم کێشەیە سەریهەڵدایەوە و لە کۆتایی ساڵدا موچەیەک فەوتا.
جەختیکردەوە، وا دیسان ئەمساڵیش لە ناوەڕاستی ساڵدا ئەم کێشەیە سەری هەڵداوەتەوە، وا دەگەینە ناوەڕاستی مانگی ٧ بەڵام هێشتا موچەی مانگەکانی ٥ و ٦ دابەشنەکراوە، لە ئێستاوە بوادری ئەوە دەرکەوتووە ئەگەر سبەی ڕۆژ ڕێککەوتنیش بکرێت ئەوا لە کۆتایی ساڵ موچەیەک یان دوان دەفەوتێت!
دەڵێت: باشە بۆچی هەمیشە بەغداد لە ناوەڕاستی ساڵ پرسی ڕادەستکردنی نەوت و داهاتی ناوخۆی بیردەکەوێتەوە؟!
بۆچی هەر لە سەرەتای ساڵەوە بەغداد دەست نابات بۆ ئەم پرسە و یەکلایی ناکاتەوە؟!
تۆ بڵێیت ئەم هات و نەهاتە سودفە بێت؟! یان ڕێکەوتن؟!
بۆئەوەی باجەکەی موچەخۆر بیدات.
ئایا ئەمساڵیش موچەمان دەفەوتێت؟
بۆچی هەمیشە بەغداد لە ناوەڕاستی ساڵ پرسی ڕادەستکردنی نەوت و داهاتی ناوخۆی بیردەکەوێتەوە

No Comment! Be the first one.